ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی هەولێر بەرزبووەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی پووچەڵکردنەوەی مین لەنێو یەکەی ئەندازیاریی فەرماندەی پاسەوانیی سنووری ناوچەی یەک لە نزیک کانی قرژاڵە، مین تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.

سامی ئیسماعیل، لە بەشی راگەیاندنی فەرماندەیی پاسەوانیی سنووری یەک بە میدیاکانی رایگەیاند "رووداوەکە کاتژمێر 11:30ی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازاری 2024 روویداوە، تێیدا دوو سەرباز بەناوەکانی عەبدولکەریم جەلال و مەسعود عەلی گیانیان لەدەستدا، پۆلیسێکی دیکەش بەناوی رزگار مەجید برینداربوو".

بەپێی زانیارییەکان، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ئەو پۆلیسەی کە برینداربوو گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو رووداوەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ کەس.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار