کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوا دەرفەت بە لایەنەکان دەدات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت تەنها چوار رۆژ لەبەردەم کاندید و لایەنە سیاسییەکان ماوە بۆ خۆتۆمارکردن و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
فەرهاد ئەسعەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "14ی ئەم مانگە کۆتا وادەیە لەبەردەم کاندید و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خۆ تۆمارکردن".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەڵبژاردنی خولی شەشەم 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە، هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک 25 کورسی و هەڵەبجە تەنیا 3 کورسی دەبێت".
روونیشرکردەوە "لە 13 تا 22ی مانگ دوا دەرفەتە بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدان، دوای ئەوکاتە ناوی کاندیدی لایەنەکان وەرناگیرێت".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.
