ئاسایش ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سوتانی كۆگاكه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی هه‌ولێری راگه‌یاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه كه‌سێكی به تۆمه‌تی سووتاندنی كۆگاكه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكووری شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه.
ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌ڕێكه‌وتی 2024/3/9 ئاگرێك كه‌وته‌وه له كۆگای كۆمپانیای (دیكۆراس) له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكووری شاری هه‌ولێر و بووه‌هۆی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماددی و سوتانی ته‌واوی كۆگاكه".
ده‌شڵێت: "دوای ڕوداوه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه ده‌ست به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه كرا‌و له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت هۆكاری سوتانی ئه‌م كۆگایه شۆرتی كاره‌با نه‌بووه و به‌ڵكو به مه‌به‌ست كه‌سێك ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "دوای به‌دواداچونی ورد و زیاتری تیمه‌كانمان توانیمان ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكه‌ین كه هه‌ڵساوه به‌سوتاندی ئه‌م كۆگایه و به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبار (ف ، ح ، ع ) مان ده‌ستگیر كرد، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا ئه‌و تۆمه‌تباره دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه"
دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، خاوه‌نی كۆگای دیكۆراس رایگه‌یاند، به‌هۆی سوتانی كۆگاكه‌یه‌وه زیانی یه‌ك ملیۆن دۆلاری لێكه‌وتوه، به‌جۆرێك ته‌نها پاره‌ی كاش كه له‌ناو كۆگاكه‌یدا بو و سه‌رجه‌میان سوتاون زیاتر له 500 هه‌زار دۆلار بو جگه له‌كه‌لوپه‌ل و ئامێره‌كانی دیكه.
