پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بڕیار دەدات ئاوارەکان وەک خەڵکی رەسەنی شارەکە ھەژمار بکرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بڕیار دەدات ئاوارەکانی شارەکە وەک خەڵکی رەسەنی کەرکوک ھەژمار بکرێن.

راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت نووسراوێکی ئاراستەی قایمقامیەت و پۆلیس و لقی کەرکوکی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران و رێکخراوە بیانی و ناوخۆییەکانی کردووە کە لە کەرکوک کار دەکەن.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، "بە پشتبەستن بە فەرمانێکى سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى وەزیران و لە چوارچێوەى داخستنى کەمپى ئاوارەکان، بڕیاردراوە بەوەى ئەو کەسەى دانیشتووى کەرکووک و قەزاو ناحیەکانى بێت و لە هاووڵاتییانى کەرکووک بێت و بەڵگەنامەى فەرمی دامەزراوەکانى شارەکەى هەبێت، بە ئاوارە یان کۆچپێکراو هەژمار نەکرێت و ئەو ناونیشانەشیان لە فەرمانگەکانى دەوڵەت و رێکخراوە نێودەوڵەوتییەکان بسڕدرێتەوە." 

بەشێک لە دانیشتووانى کەرکووک لەو عەرەبە هاوردانەن کە لە سەردەمى دەسەڵاتى رژێمى بەعس بۆ تەعریبکردن گوێزراونەوەتە کەرکووک، بەشێکى دیکەیان بە هۆکارى جیا لە دواى ساڵى 2003 لە شارەکانى دیکەى عێراقەوە چوونەتە کەرکووک و نیشتەجێ بوون دوای ئەم بڕیارەی پارێزگاری کەرکوک سەرجەمیان بە دانیشتوی ڕەسەنی کەرکوک هەژمار دەکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار