لە کەرکووک کوڕێک لە تۆڵەی لێدان لە دایکی بە سێ گولـلە باوکی خۆی کوشت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له گوندێكی سه‌ربه ناحیه‌ی داقوق له سنوری پارێزگای كه‌ركوك، منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ باوكی خۆی به 3 فیشه‌ك كوشت.
سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له گوندی عه‌بدوڵا غانم-ی سه‌ربه قه‌زای داقوق، منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ 3 فیشه‌كی به باوكه ته‌مه‌ن 41 ساڵه‌كه‌یه‌وه ناوه‌و ده‌ستبه‌جێ كوشتویه‌تی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە دوای ئەوە ڕویداوەکە پیاوێک لەگەڵ هاوژینەکەی بووەتە دەمەقاڵێیان و لە هاوژینەکەی داوە، دواتر کوڕەکەی لە تۆڵەی لێدان لە دایکی، سێ گولـلەی بە باوکیەوە ناوە و کوشتوویەتی.
هاوکات له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه كه كوڕی تاوانلێكراوه به‌پێی مادده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه، به‌پێی مادده یاساییه‌كه‌ش هه‌ركه‌سێك، ئه‌گه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست كه‌سێك بكوژێت، سزاده‌درێت به‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی یان زیندانیكردنی بۆماوه‌ی 20 ساڵ.

