ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ژنێكى تەمەن ٢٧ ساڵ له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه كوژرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی ئورمیه به‌ناوی زیبا سه‌یادی له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشویه‌وه كه هاوكات ئامۆزایه‌تی له یه‌كێك له فێرگه‌كانی ئه‌و شاره‌دا به چه‌ك كوژرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئەمڕۆ دووشەممە له‌ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ژنێكی گه‌نج به ناوی زیبا سه‌یادی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له ئورمیه کوژرا.
باسیلەوەشکردووە ، ئه‌و ژنه ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه، له هاوسه‌ره‌كه‌ی، كه هاوكات ئامۆزای خۆیه‌تی جیابووه‌ته‌وه.
سەبارەت بە شوێنی کوشتنی ئەو ژنە ئەو ڕێخراوە ئاماژەیبەوەکردووە، زیبا سه‌یادی له فێرگه‌یه‌ك كه تازه تێیدا ناوی تۆماركردبو، له شه‌قامی عه‌ماری ئورمیه، به ده‌ستڕێژی گوللـه له به‌رچاوی فێرخوازه‌كانی ئه‌و فێرگه‌یه‌دا كوژرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئاشكراشیكردوه، هاوسه‌ری پێشوی ئه‌و ژنه به ناوی جه‌لال سه‌یادی، دوای ڕودانی ئه‌و تاوانه شوێنه‌كه‌ی جێهێشتوه و ئێستا هه‌ڵاتووه.
