مامۆستایان پرسی مووچە و خۆپیشاندان تاتوێ دەکەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە جارێکی دیکە نوێنەری مامۆستایانی سەرجەم ئەو شار و شارۆچکەکان کە پێشتر بایکۆتیان کردبوو لە شاری سلێمانی کۆببنەوە و چەند پرسێک تاوتوێ بکەن.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند "بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 14ی ئازاری 2024 نوێنەری مامۆستایانی سەرجەم ئەو شار و شارۆچکانەی کە پێشتر بایکۆتیان کردبوو کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی سزای ئەو مامۆستایانەی کە لەکاتی بایکۆت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەوە سزادرابوون و چ رێگەیەک بگیرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکان".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی "بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممەدا کە نوێنەری مامۆستایانی شار و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لێدەبێت پرسی مووچە و خۆپیشاندانی مامۆستایان تاوتوێ بکرێت".
بابهتی پهیوهندیدار
