وەزیری دارایی عێراق: هەر وەزارەتێک داتای دروستی ناردبێت مووچەمان بۆ ناردووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە و ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت، وەزیری دارایی گوتوویەتی، هەر وەزارەتێک داتای دروستی ناردبێ مووچەیان بۆی ناردووە و بو هیچ شێوەیەک کار بە پڕۆژەی هەژماری من ناکات.
د. جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق وتی لیستی هه‌ر وه‌زاره‌تێك ره‌وانه كرابێت موچه‌كه‌ی ره‌وانه‌كراوه به‌ڵام ده‌ڵێت، "حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندنییه به یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی عێراق و ئه‌گه‌ر بۆ مانگی داهاتوش توطین نه‌كرێت ئه‌وا موچه نانێرێت".
وتیشی، وەزیری دارایی عێراق داوای کردوە کە داتای هەموو هێزە ئەمنییەکان بنێردرێت بۆ عێراق هاوشێوەی وەزارەتەکانی دیکە و ئەو کات مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
بەوتەی جەمال کۆچەر، وەزیری دارایی عێراق باسی لەوە کردوە کە ئەوان کار بە پڕۆژەی 'هەژماری من' ناکەن و دەبێت، پشت بە بانکە فیدڕاڵییەکان ببەستین و وتویەتی، ئاماده‌نیم یه‌ك دینار بۆ مووچه‌ى مانگى ئازارى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بنێرم هه‌تاوه‌كو هه‌ژمارى بانكى و كارتيان بۆ دروستنه‌كرێت.
سەبارەت بەوەش کەدروستکردنی ئەو هەژمارە بانکیانە کاتی زۆریان پێویستە ڕایگەیاندووە، كۆمپانیا هه‌یه ئێمه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵى هه‌یه وتویه‌تى: به 15 رۆژ كارتى بانكى بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دروستده‌كات، بۆچى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ناكه‌ن"؟! .
هەروەها وەزیریی دارایی عێراق سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەڵێت،" هەمو ئەو وەزارەتانەی هەرێم کە ناو و زانیاریان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردوە موچەیان بۆ نێردراوە، موچەی وەزارەتی پێشمەرگە نەنێردراوە چونکە داتاکانیان بە وەزارەتەکە نەگەیشتوە، بە دڵنیاییەوە ئەگەر داتای موچەخۆرانی وەزارەتی پێشمەرگە بنێردرێت پارەیان بۆ دەنێرن."
رۆژی سێشەممە دادگەی فیدراڵی لەسەر ناردنی مووچە داوای لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە پەلە بکەن لە پرۆسەی جێبەجێکردنی بە ئەلکترۆنی کردنی (بەبانکیکردنی) مووچە و تائەو کاتەی پرۆسەکەش تەواو دەبێت، مووچەی فەرمانبەران بە کاش بدرێت.
بەڵام بەپێی قسەی دوو ئەندامی لیژنەی دارایی، ئەمڕۆ وەزیری دارایی شتێکی پێچەوانەی ئەو بڕیارەی وتووە و بڕیاری داوە بە بێ هەژماری بانکی هیچ بڕەپارەیەک بۆ مووچەی مانگی سێ نەنێرێت
