پلاسخارت و نێچیرڤان بارزانی پرسی هەڵبژاردنیان تاوتوێکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/4/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر تێبينيى لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و دڵنيابوون له به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردندا و لهمباريهوه بيروڕايان گۆڕييهوه.
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
