شه‌ڕ و پێكدادان له گوڵه‌خانه رویدا؛ کوڕەکەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود بریندارە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی تر له گوندی گووڵه‌خانه‌ی سنووری شاره‌زوور گرژی و ئاڵۆزی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و هێزه‌كانی عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمودی برایدا روویدا و بریندار هەیە.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-04-2024، بە میدیاکانی راگەیاند، هێزێکی پارتی سۆسیالیست هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان لە گوندی گوڵەخانە و ئێستا شەڕە و کوڕەکەی بریندارە.
وتیشی: "بە ئاڕپیجی لە ماڵەکەم دراوە و کوڕەکەم بریندارکراوە و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە".
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پاش ته‌واوبونی كاره‌كانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی سۆسیال دیموكرات، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی ئه‌و حزبه بڕیاریداوه سه‌رجه‌م ماڵ و موڵك و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌لای براكه‌یه‌تی و پێشتر وه‌ریگرتون لێی وه‌ربگرێته‌وه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزێكی چه‌كداری ره‌وانه‌ی ماڵه‌كه‌ی عه‌بدوڵای برای له‌گوڵه‌خانه كردوه و داوایكردوه، خانوه‌كه‌ی راده‌ست بكات.
هاوکات پاسه‌وانانی خانوه‌كه‌ی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود به‌سه‌رۆكایه‌تی دابانی كوڕی وه‌ڵامی هێزه‌كانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودیان داوه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردولا دروستبوه و لە ئێستاشدا هێزێكی ئه‌منیش له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه و كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕه‌كه.
لەماوەى رابردوودا کێشە و ململانێ لەنێوان محەمەد حاجى مەحمود، سەرۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و عەبدوڵا حاجى مەحمودى براى دروستبوو، بەهۆى کێشەکانەوە چەندین جار روبەڕووبوونەوە و گرژى روویداوە و هێزە ئەمنییەکان چووبوونە ناوچەکە بۆ رێگگرتن لە گرژى زیاتر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان کۆنگرەى هەشتەمى خۆى بەست و محەمەد حاجى مەحمود بە سەرۆکى پارتەکە هەڵبژێردرایەوە، عەبدوڵا حاجى مەحمودیش لە کۆنگرە دوورخرایەوە.
