شەڕەکەی گوڵە خانە کوژراو برینداری لێکەوتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزێکی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی شەڕەکە لە ئێستادا لە شوێنی ڕوداوەکەن و بە گوێرەی زانیارییەکان سێ کەس بریندارن و کەسێکیش کوژراوە.
ئێوارهی ئهمڕۆ جارێكی تر له گوندی گووڵهخانهی سنووری شارهزوور گرژی و ئاڵۆزی و رووبهڕووبوونهوه لهنێوان هێزهكانی سهر به محهمهدی حاجی مهحمود سهرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و هێزهكانی عهبدوڵای حاجی مهحمودی برایدا روویدا و بە گوێرەی زانیارییەکان سێ کەس بریندارن و کەسێکیش کوژراوە.
لەم بارەیەوە عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە میدیاکانی راگەیاند، هێزێکی پارتی سۆسیالیست هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان لە گوندی گوڵەخانە و ئێستا شەڕە و کورەکەی فیشەک بەر سەری کەوتووەو بە سەختی برینداربووە.
وتیشی: "بە ئاڕپیجی لە ماڵەکەم دراوە و کوڕەکەم بریندارکراوە ".
بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا شەڕەکە وەستاوەو پیشمەرگەیەک بەناوی دابان عوسمان کە پاسەوانی حەمەی حاجی مەحمودە و تەمەنی 27 ساڵە گیانیلەدەستداوە، تەرمەکەی لە نەخوشخانەی شەهید شەوکەتە لەقەزای سیدسادق و پێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربووە و هەردوکیان سەر بە هێزەکانی محەمەدی حاجی مەحمودن .
هاوکات هێزێکی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی شەڕەکە لە ئێستادا لە شوێنی ڕوداوەکەن.
لەماوەى رابردوودا کێشە و ململانێ لەنێوان محەمەد حاجى مەحمود، سەرۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و عەبدوڵا حاجى مەحمودى براى دروستبوو، بەهۆى کێشەکانەوە چەندین جار روبەڕووبوونەوە و گرژى روویداوە و هێزە ئەمنییەکان چووبوونە ناوچەکە بۆ رێگگرتن لە گرژى زیاتر.
ئەمڕۆ پێنجشەممەش ، پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان کۆنگرەى هەشتەمى خۆى بەست و محەمەد حاجى مەحمود بە سەرۆکى پارتەکە هەڵبژێردرایەوە، عەبدوڵا حاجى مەحمودیش لە کۆنگرە دوورخرایەوە.
