شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی شەپۆلێکی بارانبارین و کەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزان زانیاری دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت، جەژنێکی باراناوی بەڕێدەکەین.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری كەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "بەپێی ئەو لێكدانەوە و پێشبینیانەی كردوومانە بۆ كەشوهەوای هەفتەی داهاتوو دەردەكەوێت كە لە كۆتایی شەوی حەوت لەسەر هەشتی ئەم مانگە، گۆڕانكاری لە كەشوهەوادا دروستدەبێت و پێشبینی دەسپێكردنەوەی بارانبارین دەكرێت، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی رێژەی شێ لە هەوادا بەهۆی شەپۆلی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست".

ئاماژەی بەوەشدا "كاریگەری شەپۆلی بارانبارینەكە بە تەوای لە 10ی ئەم مانگە كە هاوكات دەبێت لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەستپێدەكات و تا رۆژی داهاتووتر واتە تا 11ی مانگ كاریگەرییەكەی دەمێنێت، لەو شەپۆلەشدا ناوبەناو باران بارین بە بڕی جیاواز هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هاوكات لەگەڵ ئەو شەپۆلەدا تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسكەی بەهێز و تەرزەی لەگەڵ دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لەدوای ئەو شەپۆلەوە شەپۆلی دیكەی باران بارین بەردەوامی دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە وەرزی بەهارداین، گۆڕانكارییەكان زۆر خێرا روودەدەن ناتوانین بەدڵنیایی شەپۆلی دیكەی باران بارین دیاری بكەین، بەڵام ئەوەی تا ئێستا جێگیرە ئەوەیە كە لە رۆژانی جەژن باران بارین دەستپێدەكات و جەژنێكی باراناوی بەڕێدەكەین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار