رێباز حه‌ملان : بانكێكی گه‌وره‌ی عێراقی دێته ناو پڕۆژه‌ی “هه‌ژماری من”
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند،ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و عێراق سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من نزیکەو بانکێکی گەورەی عێراقیش دێتە ناو پڕۆژەکەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 06-04-2024، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای پارتی ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و ڕێککەوتنمان لەبارەی مووچە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی کرداری (ئینفاقی فیعلی) جیاکراوەتەوە".
وتیشی، "دوای جەژن بانکی ئەهلی (تی بی ئای)ـی عێراقی دێتە نێو پڕۆسەی هەژماری من و دەرگا بۆ هەموو بانکە ئەهلییەکانی دیکەی عێراق کراوەتەوە بۆ ئەوەی بەشداریی پڕۆژەکە بکەن".
بەوتەی ڕێباز حەملان "ئه‌وه‌ی (هه‌ژماری من)ی ته‌واوكردبێت به‌و هه‌ژماره موچه وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌كردووه جارێ به كاش موچه وه‌رده‌گرێت، هەروەها ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه موچه په‌یوه‌ست نه‌كراوه به مه‌سه‌له‌ی نه‌وته‌وه".
جەختی لەوەشکردوەتەوە "ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپیبكاته‌وه، بازاڕ ئه‌بوژێته‌وه، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر له‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وت كارده‌كه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ده‌رده‌هێنن".
بەگوێرەی قسەکانی ڕێباز حەملان بە دەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی کرداری (ئینفاقی فیعلی) گرفتی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت بەڵام بۆ گەرەنتی چارەسەری مووچە، لە ھەمواری یاسای بودجەی ئەمساڵدا دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە خەرجی راستەقینە دەربھێندرێت، ئەوەش تاکە رێگایە بۆ گەرەنتی دوانەکەوتنی مووچە لە ھەرێمی کوردستان.
