نێچیرڤان بارزانی و سودانی کۆبونەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و سەرۆکایەتی هەرێم ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ـی نیسانی 2024، له به‌غدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6ـی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، گه‌یشته به‌غدا. له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رکۆمار و محه‌مه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی کۆده‌بێته‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌به‌ربردنی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌کات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق : "تاوتوێی تێڕوانینی هاوبەش لە سەرجەم دۆسیە و بابەتە نیشتمانییەکان و بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کرا لە چەندین بواردا".
هەر لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر "گرنگی پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی حکومەت لەلایەن سەرجەم هێزە نیشتمانی و سیاسییەکانەوە، بەمەبەستی پتەوکردنی ئامانجەکانی حکومەت و بەردەوامبوون لە چەسپاندنی پەرەپێدانی گشتگیر و تێپەڕاندنی هەموو ئەو بەربەستە کارگێڕی و جێبەجێکاریانەی کە ڕێگرییان لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و بژێوی و ئابووری دەکرد."
هاوکات سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ ته‌واوی پرس و بابه‌ته نیشتمانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا خرایه به‌ر باس."
باسی لەوەشکردووە کە نێچیرڤان بارزانی و سوودانی ،جه‌ختیان له پابه‌ندیی حكومه‌تی عێراق کرده‌وه بۆ پێشكەشكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌پیره‌وه‌چوونی داواكاریی هاووڵاتیان له هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز مەحەمەد شەیاع سودانى، پێشوازی دەکات لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق
....
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز مەحەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی یاوەری.
لە میانەی دیدارەکەدا، تاوتوێی تێڕوانینی هاوبەش لە سەرجەم دۆسیە و بابەتە نیشتمانییەکان و بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کرا لە چەندین بواردا، هەروەها بەڕێز سودانی جەختی لە پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان لە بەشە جیاوازەکانی عێراق و بەدەستهێنانی یەکگرتن لە ئەدای نێوان دەسەڵاتدارانی فیدراڵی و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
هەر لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی حکومەت لەلایەن سەرجەم هێزە نیشتمانی و سیاسییەکانەوە، بەمەبەستی پتەوکردنی ئامانجەکانی حکومەت و بەردەوامبوون لە چەسپاندنی پەرەپێدانی گشتگیر و تێپەڕاندنی هەموو ئەو بەربەستە کارگێڕی و جێبەجێکاریانەی کە ڕێگرییان لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و بژێوی و ئابووری دەکرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
6ی نیسانی 2024
دەقی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر کۆبونەوەکە:
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانی كۆبوونه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/4/2024، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ ته‌واوی پرس و بابه‌ته نیشتمانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا خرایه به‌ر باس.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له پابه‌ندیی حكوومه‌تی فیدراڵ کرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌پیره‌وه‌چوونی داواكاریی هاووڵاتیان له هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پشتگیریی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داکۆکی له گرنگیی پشتگیریی ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌تی فیدراڵ كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌پێدانی ته‌واو له وڵات و تێپه‌ڕاندنی كێشه و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌می له بواری كارگیڕی و جێبه‌جێكاریدا.
