مامۆستایانی ناڕازی: بانکێک قبوڵناکەین کە پێشتر نەیتوانیوە پارەکانی خۆی بپارێزێ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مامۆستایانی ناڕازی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویانکردۆتەوە هۆشداری دەدەن لە هەر بەلاڕێدا بردنێکی جێبەجێ کردنی بڕیاری توطین کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٤/٦/٢٠٢٤  دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشدارییەکیان ئاڕاستەی " "هۆشدارییەک بۆ ئۆپۆزسیۆنە ساختەچی و سەد ڕووەکان" کرد و داوا دەکەن بڕیاری بەنیشتیمانیکتدنی مووچە بەلاڕێدا نەبردرێت و ڕەتی دەکەنەوە بە هەژماری من ڕازی بن بەتایبەتیش بانکی tbi کە بڕیارە ببێت بە یەکێک لە بانکە بەشداربووەکانی ئەو پڕۆژەیە.

مامۆستایان دەڵێن، "لەو پیلانگێڕییەی دەسەڵات وکلکەکانی باش تێگەیشتووین کەدەیانەوێ پارەی دزراوی TBI بخەنە ئەستۆی فەرمانبەران و پێچ لێبدەن بەدەوری بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دا. ئەوبانکە پێشتر نەیتوانیوە پارەکانی خۆی بپارێزێ و چەتەکانی هەرێم زیاتر لە ٤ ملیار دۆلاریان لەوبانکە بردووە ، ئێستا چۆن گەرەنتی موچەی مامۆستایان وفەرمانبەران وخانەنشینانی پێ دەکرێت؟!"

دەقی ڕاگەیەندراوی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی:

"هۆشدارییەک بۆ ئۆپۆزسیۆنە ساختەچی و سەد ڕووەکان"

هەر بەلاڕێدا بردنێکی جێبەجێ کردنی بڕیاری توطین کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵەوە دەرچووە، بۆ خزمەتی دەسەڵاتی موچە دز ، ڕووبەڕووی ڕق وتوڕەیی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران وخانەنشینان و کەسوکاریانتان دەکاتەوە چیتر لەهیچ کەس ولایەنێکی قبوڵ ناکەین ببنە واعیزی سوڵتان و گسک لێدەری بەردەم بارەگای گەورە دزەکان و ببنە دەڵاڵێکی بێ ئابڕوو لەپێناو مشتێ دۆلاری نەوتاویدا.

ئەم هۆشدارییە بۆ هەمووتانە. لەو پیلانگێڕییەی دەسەڵات وکلکەکانی باش تێگەیشتووین کەدەیانەوێ پارەی دزراوی TBI بخەنە ئەستۆی فەرمانبەران و پێچ لێبدەن بەدەوری بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دا. ئەوبانکە پێشتر نەیتوانیوە پارەکانی خۆی بپارێزێ و چەتەکانی هەرێم زیاتر لە ٤ ملیار دۆلاریان لەوبانکە بردووە ، ئێستا چۆن گەرەنتی موچەی مامۆستایان وفەرمانبەران وخانەنشینانی پێ دەکرێت؟!

جارێکی تر ڕێگە بەهیچ لایەنێک نادەین سەودا ومامەڵە بکات بە موچەی مامۆستایان وفەرمانبەرانەوە هاوشێوەی فرۆشتنی پاشەکەوتەکە بە نرخێکی هەرزان لەسەرووبەندی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆساڵەکانی ٢٠٢٣و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥. ئێوە خەنجەرێکی ژەهراوین هەرگیز نەمانبینیوە خەنجەر زام تیماربکات ، بەڵکو زامەکانی قوڵتر کردۆتەوە. "

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی" ۲۰۲٤/٤/٦

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار