نرخی بەنزین و گاز دادەبەزن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین و گاز لە سنووری شاری سلێمانی دابەزن.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نیسانی 2024 کاتژمێر 4:00 نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین و گاز دادەبەزن و نرخی بەنزینی نۆرماڵ و گاز 25 دینار و هەردوو جۆری بەنزینی موحەسەن و سوپەر 50 دینار دادەبەزن".
لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخی سوتەمەنی بەهمەن قادر وتی "دابەزینی دۆلار و کەمی خواست لەسەر بەنزین و گاز هۆکارن بۆ دابەزینی نرخەکەیان، هەروەها بەرهەمێکی زۆری سوتەمەنی لە ناوخۆ هەیە".
بابهتی پهیوهندیدار
