نێچیرڤان بارزانی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چڕکردووەتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوێنێ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد، یەکێک لە پرسەکان دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.
له دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای عێراق، نێچیرڤان بارزانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه، تاوتوێ کرد.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر مەلەفی بودجە و مووچە، نەوت و هەناردەکردنەوەی، هاوکات پەیوەندییەکی تەندروست و باش لەنێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات".
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی ئێوارەی دوێنێ لە بەغدا کرا. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ ته‌واوی پرس و بابه‌ته نیشتمانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا خرایه به‌ر باس".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوە لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لەبارەی کۆبوونەوەکانی دوێنی شەممە رایگەیاند "کۆبوونەوەی باشمان لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی، سەرۆک وەزیران و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هەبوو."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، دۆخی بەغدا، پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێک لەو تەوەرانە بوون گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەروەها نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌ژێر ڕۆشناييى دوا به‌ره‌وپێشچوونه‌كان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ له‌سه‌ر پرسى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە قسەی کرد و وتی "هیوادارین سەرجەم هێزە سیاسییەکان پێکەوە بگەنە قەناعەت و تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردن بکرێت".
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هاولاتی کەوتووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 دوابخرێت و هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە کە لایەنەکانی دیکە و پەرپرسانی عێراق رازی بکات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.
پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاردا بەمجۆرەی ئێستا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکات و ناوی لیست و کاندیدەکانی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارنەکردووە.
