رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوی به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوی به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌دوای كاتژمێر 2:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر باران له‌ سنوری دهۆك و كۆیه‌ و گه‌رمیان ده‌بارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ئه‌مشه‌و باران بارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ی پچڕ پچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم، پێشبینی ده‌كرێ له‌ كاتژمێر 2:00ی دوای نیوه‌شه‌و زۆرترین رێژه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دهۆك و به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی ئیداره‌ی سۆران و ناوچه‌ شاخاویه‌كانی هه‌ولێر (كۆڕێ و پیرمام)، هه‌روه‌ها قه‌زای كۆیه‌ و خه‌له‌كان و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان ببارێت".
 

هاوکات به‌یانی ئه‌مڕۆش، کەشناسی  رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سور ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ش بارانبارین بەردەوامى دەبێت له‌ ته‌واوی ناوچه‌كاندا.

رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردوی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم:

هه‌ولێر 1.2 ملم 
شه‌مامك 1.0 ملم
پیرمام 2.9 ملم
سلێمانی 1.1 ملم
چه‌مچه‌ماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوه‌
دهۆك 0.5 ملم
زاخۆ 0.9 ملم
ئاكرێ 5.4 ملم
ئامێدی 9.6 ملم
بامه‌رنێ 2.8 ملم
باتوفه‌ 2.4 ملم
بارزان 10.6 ملم
ده‌ربه‌ندیخان 0.4 ملم
حاجی ئۆمه‌ران 7.8 ملم
هه‌ڵه‌بجه‌ 2.2 ملم
خه‌بات 1.0 ملم
مانگیش 6.0 ملم
مه‌یدان 1.0 ملم
سۆران 5.0 ملم
مێرگه‌سور 12.8 ملم
سیده‌كان 3.8 ملم
كه‌ركوك دڵۆپ دڵۆپ
خورماتو 0.6 ملم
خانه‌قین 12.0 ملم
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار