ڕۆژنامەنوسێکی کورد لە ئێران دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕێخراوی هەنگاو ڕایگەیاند ڕۆژنامەنوسی کورد ڕەسووڵ گەلەبان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەستگیرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،ئەمڕۆ یەکشەممە  ٧ی نیسانی ٢٠٢٤  ڕەسووڵ گەلەبان، کە یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی  میدیایی لە ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پۆلیسی فەتاوە دەستگیرکراوە.

ڕێکخراوی هەنگاو لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردۆتەوە کە ئەو ڕۆژنامەنوسە دوای سکاڵای داواکاری گشتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

ڕەسوول گەلەبان، چالاکوانی میدیایی، خاوەن ئیمتیاز و هەروەها بەڕێوبەری پێگەی هەواڵی "ئورمیە ٢٤"ە و وەکوو پێشکەشکاری هەواڵەکانیش چالاکی دەکات.

هاوکات ناوبراو لە دوایین پۆستی ئینستاگرامەکەیدا لە نامەیەک بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بەڕێوەچوونی ئەو ڕەسمە مێژوویییەی بە هەڵگری پەیامی ئاشتی بۆ تەواوی خەڵک زانیوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار