دوکاندارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر: ئاگرەکە بە ئەنقەست کراوەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەیانیی ئەمڕۆ دوبارە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە، بەپێی بەرگریی شارستانیی هەولێر زیانی لە دووکانەکانی نزیکەی پێنج فەرعی بازاڕەکە داوە و لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، کاسبکارانی ناو بازاڕەکەش دەڵێن، دوای ئەوەی کۆمپانیا هاتن پارە کۆبکەنەوە نەماندا ئاگرەکە کەوتۆتەوە.

بایانی ئەمڕۆ دووشەممە دوبارە ئاگر لەناوبازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێریش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاگرەکەی ئەمڕۆی بازاڕەکە بە دوو قۆناغ کەوتۆتەوە سەرەتا کاتژمێر  06:45 بەیانی لەلایەن ئەنجوومەنی بازارەکەوە  پەیوەندی بە ژووری کۆنترۆڵ کراو. تیمەکانمان هاتوون و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و گەڕاونەتەوە، بەڵام دوای کاتژمێرێک و 4 خولەک واتە لە 07:47 پەیوەندی کراوەتەوە کە لە هەمان بازاڕ ئاگرێکی گەورە هەیە و لە کۆنترۆڵ دەرچووە."

کەوتنەوەی ئەو ئاگرە لەکاتێکدایە؛ پێش 41 رۆژ ئاگرێکی دیکەی گەورە لە هەمان بازاڕ و نزیک هەمان شوێنی ئەمڕۆ کەوتەوە، کە بووە هۆی سووتانی نزیکەی 200 دووکانی بازاڕەکە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ژمارەیەک لە دوکاندارانی  ناو ئەو بازاڕە بە میدیاکانیان وتووە ،یەکەم ئاگر کە کراوەتەوە بە ئەنقەست بووەو دوای ئەوەی پاسەوانی بازاڕەکە پێی زانیوە کوژاندویەتییەوە و دواتر ئاگری دووەم دوبارە بە ئەنقەست کراوەتەوە .

باسلەوەشدەکەن کە لە سێ شوێنی جیاجیا ئاگرەکە کراوەتەوە و گومانی تەواویان هەیە بە ئەنقەست ئەم ئاگرانە بکرێنەوە.

خاوەن دوکاندارەکانی لەنگەی هەولێر باسلەوەشدەکەن کە هەفتەی پێشو دوای ئەوەی کۆمپانیای کە بەشی سکوێرتی و پارێزگاری بازاڕەکەی لەدەستە هاتوون پارە کۆبکەنەوە بەهۆی زیادکردنی پارەکە لە ١٠ هەزارەوە بۆ ٢٠ هەزار نەیانداوە، دوابەدوای ئەمەش ئاگرەکە کەوتۆتەوە.

هاوکات بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند لە ئێستادا ئاگری بازاڕەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکراوەو تائێستا هۆکاری دروستبوون و قەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەی ئەمڕۆ نەزانراوە.

بازاڕی لەنگە یەکێکە لە بازاڕە میلی و هەرە قەرەباڵخەکانی شاری هەولێر، کە بەوە دەناسرێت کاڵاکانی بەراورد بە شوێنەکانی دیکە هەرزانن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار