ژمارەی پارت و هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ یەکشەمە 8/4/2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق تیروپشکی بۆ ژمارەی  لیست و بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا .

بە پێی راگەیاندنەکەی کۆمسیۆن، 10 پارتی سیاسی و دوو هاوپەیمانی و 587 کاندیدی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن کە بریارە لە 10/6/2024 بەرێوە بچێت .

جێی ئاماژەیە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک نارەزایەتییەک لە بریارەکانی دادگای فیدراڵی عیراق و هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسی کۆتای پەرلەمان و گۆرینی سیستمی هەڵبژاردنەکان لە بازنەی داخراوەوە بۆ فرە بازنەیی ، لە رێی راگەیندراوێکەوە ئاشکرای کرد بەشداری هەڵبژاردن ناکات .

 

ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو:

بەرەی گەل 169

یەکێتی نیشتمانی کوردستان 129

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 148

نەوەی نوێ 157

بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان 123

رەوتی هەڵوێست 161

هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 133

هاوپەیمانی نیشتمانی 162

بزوتنەوەی گۆران 114

به‌ره‌ی توركمانی عێراقی  149

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ژماره‌ 147ی پێدرا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار