لە جەژندا شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى قۆناغى دوهەمى باران بارین و تەرزە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و بەوپێیە جەژن بە بارانى بەخوڕ و هەورەبروسکە دەستپێدەکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم به‌گشتی هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی تاوه باران و هه‌وره بروسكه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ، پێشبینیده‌كرێت بری دابارین زیاد بێت به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری شاره‌كانیش دهۆك و هه‌ولێر و به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌كاته‌كانی ئێواره".
سه‌باره‌ت به بری دابارینی پێشبینی كرا‌و بۆ 24 كاتژمێر بۆ ناوچه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
- پارێزگای دهۆك به‌گشتی 4 بۆ 8 ملم و ناوچه شاخاویه‌كان و ئیداری زاخۆ كه‌مێك زیاترده‌بێت 8 بۆ 12 ملم ده‌بێت.
- سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری 2 بۆ 4 ملم و ئیداره‌ی سۆران رێژه‌كه زیاتر ده‌بێت بۆ 4 بۆ 8 ملم
- سه‌نته‌ری شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه وه ئیداره‌ی گه‌رمیان 1 بۆ 4 ملم و ئیداره‌ی راپه‌رین و ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره 4 بۆ 8 ملم
سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنیش ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی،بڵاویکردۆتەوە کە رۆژى چوارشەممە کە "پێشبینى دەکرێت وەک یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان دیاری‌بکرێت" کاریگەری ناجێگیری کەشوھەوا زیاتر بێت لەسەر ناوچەکە و تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکەی بەھێز چالاک بێت لەکات و شوێنی جیاوازدا لەھەندێک ناوچەش ئەگەری بارینی تەرزە هەیە و پلەکانی گەرما 6 تا 8 پلە بەڕاورد بە سبەی نزم دەبێتەوە و بای باکوری رۆژھەڵات چالاک دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی .
هاوکات لەبارەى کۆتاییهاتنى ئەم شەپۆلەشەوە ڕایگەیاندووە کە لە ئێوارەى رۆژى پێنجشەممەوە بەشێوەیەکى کەم ئەم شەپۆلە بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت، بەڵام پلەکانى گەرما نزم دەمێننەوە و با-ش بە چالاکى دەمێنێتەوە.
