وەزارەتی پێشمەرگە: پلەی زیاتر لە ١٤ هەزار پێشمەرگە بەرزکرایەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی پێشمەرگە رایگهیاند، بڕیاردراوه بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 ههزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتهكه.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، بڕیاردراوه بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 ههزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، ئەو پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ی کارمەندان.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە بەبریاری شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.
دەقی راگەیندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:
بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە ماددەی 14 لە سیستمی ژمارە 6ـی ساڵی 2011ـی پەیڕەوی نیزامیی راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە، تایبەت بە یاسای ژمارە 38ـی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتیی ژمارە 6033 له 4-12-2011 تایبەت بە رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 14747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ـی کارمەندان.
