قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

قامقامییەتی سلێمانی هۆشداری بەدایكان و باوكان دەدات كە رێگری لەبەكارهێنانی ئەم جۆرە یاریەی منداڵەكانتان بكەن و دەڵێت "لەڕێگەی داواكاری گشتییەوە فرۆشیارانی روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكەنەوە".

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی هەبونی مەترسی لەسەر سەلامەتی ئەو منداڵانەی یاری پێ دەكەن و بەرامبەرەكەیان، لیژنەی یەكی قایمقامییەتی سلێمانی لەناوچەی قولەرەیسی و چەند ناوچەیەكی دیكەدا، دەستی بەسەر بڕێكی زۆر تەقەمەنی و چەكی مورودا گرتوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت".

ئاماژەی بەوەشداوە "لەگەڵ ئەوەی ئەم جۆرە یاریانە، مەترسی لەسەر ئەو منداڵانەی یارییان پێدەكەن دروست دەكات، دەبێتە هۆی بێزاربوونی هاوڵاتیان بەگشتی و بەتایبەتی ئەو شوێنە و جێگەیانەی منداڵ بۆ بەسەر بردنی كاتەكانی خۆیان روی لێدەكەن".

سەرۆكی لیژنەكانی قایمقامیەت، هۆشداری بەدایكان و باوكان دەدات، زیاتر ئاگاداری منداڵەكانتان بن و رێگری لە كڕینی تەقەمەنی و چەكی مورو بكەن، مەهێڵن منداڵەكانتان یارییان پێبكەن لەبەر ئەوەی روداوی نەخوازراوی لێ دەكەوێتەوە.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشدا "لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا لیژنە هاوبەشەكان لەئەركدا دەبن و لە هەرشوێنێك بفرۆشرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت و فرۆشیارەكەش لەڕێگەی داواكاری گشتییەوە روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار