گەشتوگوزاری دووکان: نرخی مانەوە لە کابینەی VIP دەگاتە 400 هەزار دینار
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری قه‌زای دوكان پێشبینی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیار له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، نرخی كه‌پر و كابینه‌كان به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنه‌كانیان دیاریكراون و هه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریش پاره‌ی زیاد له گه‌شتیاران وه‌ربگرێت، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
رێژین رەئوف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دووکان رایگەیاند، ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و سەردانیکەران، لە رۆژانی جەژندا چاودێری نرخی و خزمەتگوزارییەکانیش دەکەن.
وتیشی، ئیدارەی قەزای دوکان و کۆمەڵەی میوانخانەکان، نرخی کەپر و کابینە گەشتیارییەکانیان دیاریکردووە و نرخی یەک کەپر لە رۆژانی جەژنی رەمەزان لە نێوان 25 بۆ 60 هەزار دیناردایە و نرخی مانەوە بۆ 24 کاتژمێر لە کابینەی ئاسایی لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار دیناردایە.
بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دووکان ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی کابینەیVIP دوو نهۆمی کە شوێنی پێنج خێزان دەبێتەوە، لەنێوان 350 بۆ 400 هەزار دیناردایە، کابینەش هەیە کەپری لەگەڵدایە و نرخەکەی دەگاتە 200 هەزار دینار.
رێژین ره‌ئوف باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر گه‌شتیارێك سكاڵای له‌سه‌ر شوێنه گه‌شتیاریه‌كه هه‌بێـت یان نرخی زیادی لێوه‌ربگیرێت، ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ژمارانه‌ی له شوێنه‌كان بڵاومانكردونه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات و راسته‌وخۆ ئێمه‌ش رێكاری یاسایی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.
