وه‌زیری په‌روه‌رده بڕیارێكی له‌باره‌ی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ده‌ركرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لیستی موچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای به گرێبه‌ست بونیان له ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كات.
لە راگەیەنراوێکی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمدا هاتوە، پاش جەژنی رەمەزان وەزارەتەکە ئامادەکاری دەکات کە لیستی موچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بونی (کۆی وانەبێژان)، ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، داوای تەرخانکردنی دارایی لە حکومەتی عێراق دەکەین کە هەمو مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان وەک گرێبەست و هەمیشەیی لەگەڵ سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمدا موچەکانیان وەربگرن.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له ڕۆژی سێشه‌ممه 16ی (نیسان/4)ی 2024ه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لیستی كۆی مامۆستایانی وانه‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ بكرێت.
