کۆڵبەر نیوز: لە ماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا دوو هەزار ٤٠٩ کۆڵبەر لەسەر سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون بە قوربانی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، ئاماری ژمارەی قوربانییانی کۆڵبەری لەسەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ١٣ ساڵی ڕابردوودا بڵاوکردەوە.
لە ئامارەکەی کۆڵبەرنیوزدا هاتووە، لە ماوەی ١٣ ساڵی ڕۆژژمێری کوردییدا، لانیکەم دوو هەزار ٤٠٩ کۆڵبەر لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون بە قوربانی، کە ٦٨١ کەسیان کوژران و هەزار ٧٢٨ـی دیکەش برینداربوون.
هەروەها، بەپێی ئامارەکە، لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕۆژژمێری کوردی، ٤٤ کۆڵبەر کوژراون و ٤٠٠ـی دیکەش برینداربوون، بەوپێیەش بەرزترین ژمارەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ساڵی ڕابردوودا تۆمار کراوە.
باس لەوەشکراوە، زۆرینەی ئەو کۆڵبەرانەی بوونەتە قوربانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێمی ئێران پێکراون.
بەهۆی نەبوونی هەلی کار و هەروەها خراپی باری گوزەران لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان ناچار دەبن بۆ دابینکردنی بژێوییان ڕووبکەنە کۆڵبەریی لە ناوچە سنوورییەکان.
