لاهور شێخ جەنگی: بە هیوای ئەوەی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵمان سەرەتای قۆناغێکی نوێ بێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لاهور شێخ جەنگی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە هیوای ئەوەی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵمان سەرەتای قۆناغێکی نوێ و جیاواز بێت و پێکەوە بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە، کۆتایی بە هەمو جۆرە زوڵم و ستەم و گەندەڵی و بەدکارییەک بێنین و جارێکی تر متمانە لە نێوان خەڵک و سیاسەت و، سیاسەت و حوکمڕانیدا دروست بکەینەوە و گەلی کوردستان بکەینەوە مەرجەع و سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەتی حوکمڕانی.
دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی:
هاونیشتیمانیانی ئازیز، هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم و لە خوای گەورە دەپارێمەوە نوێژ و رۆژو و عیبادەتەکانی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت و هەمیشە لە خۆشی و شادی و جەژندا بن.
جەژنی رەمەزان لە تێکڕای موسوڵمانانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت و ببێتە سەرەتای خێر و خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەک.
بە هیوای ئەوەی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵمان سەرەتای قۆناغێکی نوێ و جیاواز بێت و پێکەوە بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە، کۆتایی بە هەمو جۆرە زوڵم و ستەم و گەندەڵی و بەدکارییەک بێنین و جارێکی تر متمانە لە نێوان خەڵک و سیاسەت و، سیاسەت و حوکمڕانیدا دروست بکەینەوە و گەلی کوردستان بکەینەوە مەرجەع و سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەتی حوکمڕانی.
جارێکی تر بە گەرمی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆزتان لێدەکەم، بە هیواوە دەڕوانمە ئیرادە و هۆشیاری گەلی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی حوکمڕانی خراپ و دامەزراندنی سەرەتای حوکمڕانییەکی رەشید و نوێ.
خوا موبارەکی بکا و هەر لە جەژن و خۆشیدا بتانبینم.
لاهور شێخ جەنگی
