هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و شارەزایەکی کەشناسیش هۆشداری دەدات.
سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی راگەیاند "له ئێستادا هەورێکی چڕی بەهێز دروستبووە لەوناوچانە هەڵگری بارانی بەخوڕ و تەرزەیە ماوەی چەند کاتژمێرێک دەمێنتەوە، ئەگەری لافاوی زۆر هەیە لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوربەری بۆ ئاگاداری ئەوناوچانە".
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بێت سبەینێ چوارشەممە کە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە بەرانبارین بەردەوام دەبێت.
بابهتی پهیوهندیدار
