هەڤاڵ ئەبوبەکر: خراپبوونی باری دارایی هاوڵاتییان نەهامەتی دەهێنێتە کایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت ئێستا لە دۆخێکی هەستیار و گرنگداین، ئاماژەی بەوەشکرد خراپبوونی باری دارایی هاوڵاتییان نەهامەتی دەهێنێتە کایەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە ئێستا لە دۆخێکی هەستیار و گرنگداین، مرۆڤایەتی تووشی جەنگێکی جیهانی گەورە بووەتەوە و وڵاتەکەی ئێمەشی گرتووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئومێد دەکەم بە ئیرادەیەکی هاوبەش نێوان خۆمان و ریزەکانمان چاکبکەن، ماڵی خۆمان رێکبخەینەوە و نەبین بە بەشێک لەو ململانێ و ئەجێندایانەی لە ناوچەکە و جیهاندا دەگوزەرێ، سەقامگیری بەرپا بکەین، خراپبوونی باری دارایی هاوڵاتییان نەهامەتی دەهێنێتە کایەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەزموونی رابردوو پێی وتینئێمە لە هەر نەهامەتییەکدا بین سەردەکەوین، لە هەر شتێکیش داببڕێن لەیەکتری چەندیش کارەکە ئاسان بێت ناتوانین سەربکەوین. بۆیە قۆناغی ئەوەیە ئەزموونی چەند ساڵی رابردوومان ئەزموون کردبێت، نەهامەتییەکان دووبارە نەکەینەوە، ئەم جەژنە دەستپێشخەری بکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکتر ئاشتبینەوە، ئاشتییەکی سەرتاسەری لە کوردستاندا بێتە کایەوە. بەرنامەیەکی نیشتمان بۆ کوردستان بێنینە کایەوە بۆ قەوارەکەمان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار