كه‌شناسی: بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان به‌رده‌وام ده‌بێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت و لە هەندێک شوێن ئەگەری بارانی بەلێزمەش هەیە، کەشوهەوای رۆژی هەینیش لەنێوان هەور و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کاتدا ئەگەرى بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێردا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 لەبارەی کەشوهەوای رۆژی هەینی، 12ی نیسان، کەشناسی رایگەیاندووە، "ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت."

خێراىی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا)، دەبێت، پلەی گەرماش بە نزیکەی 1 تاوەکو 2 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی هەینی: 

- هەولێر: 24 پلە 

- سلێمانی: 22 پلە

- دهۆک: 22 پلە

- زاخۆ: 22 پلە

- هەڵەبجە: 21 پلە

- کەرکووک: 27 پلە

- سۆران: 20 پلە

- حاجی ئۆمەران: 12پلە

- گەرمیان: 29 پلە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار