عەلى باپیر: هیوادارم خەڵکى بایکۆت نەکەن و بەشدارى پرۆسەکە بکەن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



عەلی باپیر رایگەیاند: ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌كه‌ پاك بێت، به‌ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ڕازین، هیوادارم ئه‌م جاره‌ كه‌س تێبینیی له‌سه‌ر كۆمسیۆن نه‌بێت.

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە کاتی دەنگدانیدا لە شاری هەولێر، گەشبینیی خۆی نیشاندا سەبارەت بە پاکیی پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕایگەیاند ئەگەر ساختەکاری تێدا نەکرێت، ئەوا ئەنجامەکەی قبوڵ دەکەن.

دوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدان دەنگی دا، عەلی باپیر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "پێدەچێت ئەم هەڵبژاردنە پاکبێت و دووربێت لە دەستکاری و دیزاینکردن."

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری مەرجێکی بۆ قبوڵکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دانا و بە ڕوونی وتی: "ئەگەر پڕۆسەکە بە پاکی بەڕێوەبچێت، ئەنجامەکەی قبوڵ دەکەین و پێی ڕازین."

کۆى پەیامەکەى عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی دادگەری کوردستان:

ــ هیوادارين ئەمجارە هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لە دیزاین و دەستكاریكردن بێت.
ــ هەركەسێك دەستكاری دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن بكات مانای وایە دەستكاری ئیرادەی خەڵكی كردووە.

ــ ئەوە وادەكات خەڵك دڵ ساردو نائومێدبێت كە بەداخەوە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا وابووە.
ــ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستانیش جگە لە پێكەوەیی و تەبایی هیچ شتێكی ترمان بە كەڵك نایەت.

ــ دەرەنجامەكان هەرچییەك پێی رازین گرنگە ئەوەیە پرۆسەكە بە پاكی بەڕێوەبچێت.
ــ لە رابردوودا كۆمسیۆن نیشانەی پرسیاری لەسەر بووەو قسەشمان لەگەڵ گردوون بەتایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێشوتریش.
ــ لە بانگەشەی هەڵبژاردندا تێپەڕاندنی زۆرمان بینی، شتێكی خراپ بوو بەتایبەت لەنێوان هەردوو حزبی حوكمڕان وشەی زۆر برینداركەر بەكارهێنرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار