بافڵ تاڵەبانی: بەویژدانەوە دەنگ بدەن
2 كاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی لە قوتابخانەی "ڕەوشەن بەدرخان" لە شاری سلێمانی، دەنگی خۆی دا بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
دوای دەنگدانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا داوای لە هاوڵاتیان کرد "کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و دەنگ بەو لایەنەبدەن کە 222 کێشەتان بۆ چارەسەردەکات".
هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەچوو، کە تێیدا زیاتر لە سێ ملیۆن و 800 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەبوو.
بابهتی پهیوهندیدار
