قوباد تاڵەبانی: وەزارەتەكانی هەرێم هی پارتی نییە تا بیدات بە یەكێتی

2 كاتژمێر لەمەوپێش



قوباد تاڵەبانی لە ئامادەیی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی دەنگیدا و لە پەیامێکیشیدا بۆ خەڵکی هەرێم و عیراق رایگەیاند دەنگ بدەن بەو حزبەی دەتوانێت لە بەغداد کێشەکان چارەسەر بکات، نەک ئەوانەی تێکیانداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە سەعات حەوتەوە بنکەکانی دەنگدان بەرویی هاووڵاتییاندا کرایەوە و قوباد تاڵەبانیش لە سلیمانی بەشداری پرۆسەکەی کرد.

لە دوای دەنگدانیش، قوباد تاڵەبانی قسەی بۆ رۆژنامەنسان کرد و رایگەیاند؛ داوا لە خەڵک دەکەم بچن دەنگ بدەن و دەنگدان مافی هەموانە.

ئاماژەی بەوەشکرد یەکێتی حزبێکی کاریگەرە و لە بەغداد گوێی لێدەگیرێت، داواشیکرد خەڵک دەنگ بدەن بەو لایەنەی دەتوانێت لە بەغداد کێشەکان چارەسەر بکات، نەک ئەو لایەنانەی تێکی دەدەن.

پەیامەکانى دیکەى قوباد تاڵەبانى..
ـ یەكێتی بەشێوەیەكی رێكخراو خۆی ئامادەكردووە بۆ ئەم هەڵبژاردنە.
ـ پەیاممان بۆ خەڵكی كوردستان ئەوەیە بەشداری پرۆسەكە بكەن و دەنگبدەن بەو حزبەی دەتوانێت بە باشترین شێوە خزمەتیان بكات.
ـ پێماخۆشە حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت، شەش بۆ حەوت مانگ خەریكی نوسینی كارنامەیەكی دیدیگای هاوبەش بووین و كاتەی تریشی لەسەر پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت بوو.

ـ ئاگام لە قسەكانی فازیل میرانی نەبووە، نازانم پێشتر قسەی زۆرباشی كرد، پەشیمابووەتەوە لە قسەكانی؟.
ـ ئەم هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی عێراقە، لە پەرلەمانی عێراق پرسی موچە یەكلادەبێتەوە، بوجەو دامەزراندن و بژێوی ژیان یەكلادەبێتەوە.
ـ  داوا دەكەین دەنگبدەن بەو حزبەی زۆرترین كاریگەری هەیە لەوێ‌.
 ـ  دەنگبدەن بەو حزبەی دەتوانێت ئەوانە چارەسەر بكات نەك ئەوانەی تێكیان داوەو نەك ئەوانەشی هیچیان پێناكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار