قائیمقامیه‌تی سلێمانی: سلێمانی له‌ڕوی ته‌ندروستییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كانی هه‌رێم و عێراق پێشه‌نگه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماره تۆماركراوه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و به‌هۆی پابه‌ندبوونی شوێنه‌كان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، سلێمانی پێشه‌نگی پاكوخاوێنییه له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێم و عێراق.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لیژنه‌كان سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانیان كردووه و له هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا پشكنینیان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه ئه‌نجام داوه كه له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.
وتیشی، جێگه‌ی سوپاس و ده‌ستخۆشییه بۆ خاوه‌ن شوێنه‌كان و كارمه‌نده‌كانیان كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و چێشتخانه و رێستۆرانت و ئه‌و شوێنانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانیكردوون و خواردن و خواردنه‌وه دروست ده‌كه‌ن، پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن بوون".
باسیلەوەسکرد،"له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماره تۆماركراوه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و به‌هۆی پابه‌ندبوونی شوێنه‌كان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، سلێمانی پێشه‌نگی پاكوخاوێنییه له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێم و عێراق".
هاوکات سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوایەکیش لە هاوڵاتییان دەکات وكه "له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ندروستی گشتی و بۆ ماوه‌نه‌وه‌ی شاری سلێمانی له ئاستی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی كاركردن، دواكارم له خاوه‌ن شوێنه‌كان زیاتر پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاردن بن".
