لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شارەزایەکی کەشناسی زانیاری نوێ لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و دوو رۆژی داهاتوو دەخاتەڕوو و دەڵێت "کەشوهەوا جێگیردەبێت".

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە 13ی نیسانی 2024  ئاسمانی ناوچەکانی خۆرهەتاو و ساماڵ و پەڵە هەوری دەبێت کەشوهەوا گونجاوە بۆ گەشت، هەروەها ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 پلە بەرزدەبنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "شەممەش پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی تر بەرزدەبنەوە ، خێرایی با بۆ رۆژانی داهاتوو ئاسایی لەسەر خۆ تا مام ناوەند دەبێت و بەزۆریش ئاسایی لەسەرخۆ دەبێت و رۆژی یەکشەممەش کەشوهەوا سەقامگیره".

ئەو کەشناسە ئاشکراشی کرد "ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلێکی تری بارانبارین لەئارادایە، بەڵام جێگیر نەبووە لەگەڵ جێگیر بوونی رۆژانی داهاتوو باسی دەکەین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار