لە ماوەی هەفتەیەکدا داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە لە ٪٩٧ کەمیکردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی شەفافییەت بێت، داھاتی نانەوتی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەم ھەفتەیەدا کەمتر لە ملیارێک دینار بووە و بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین رایگەیاندووە، لە رۆژانی ٦ تا ١٢ی نیسان کە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆکردنەوەی داھات تیایدا ھەبووە، داھاتی ئەو سنوورە لەو ماوەیەدا ٨٤٩ ملیۆن و ٤٢٢ ھەزار دینار بووە.

بەڵام داھاتی ھەفتەی رابردووی ھەمان سنور ٣١ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و ٥٤٤ ھەزار دیناربووە، بەوپێیەش داھاتی ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار