کەشناسێک: ئەمساڵ وەرزی دابارین درەنگتر کۆتایی دێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ئەمساڵی وەرزی دابارین شێ و هەوری زیاترە لە ئاسایی و بەگشتی بەهاری تەڕه، بۆیه دابارین درەنگتر کۆتایان دێت لەوادەی ئاسایی خۆی

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "وەرزی دابارینی ئەمساڵ کۆتایی نەهاتووە و پێشبینی دەکەین وەرزی دابارینی ئەمساڵ تانزیک و بۆ کۆتاییەکانی وەرزی بەهار درێژەی هەبێت، مانگی ئایاری داهاتوو لە هەموو ناوچەکان باران بارین لەسەری ئاستی ئاسایی مانگانەی خۆیەوە دەبێت ئەمەش وادەکات وەرزی دابارین درێژەی هەبێت و ناوچەکە بەشێداری بهێڵێتەوە و هەلومەرجی چڕبوونەوە درێژە پێبدات".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەروەها هەوره بروسکەی زۆر و لافاویش ماون بۆ ناوچەی جیاجیا و لەگەڵ ئەگەری تەرزە و سەرماش به لاوازی کەمتر وەک لەپێشتر، هەرچەند ساڵانە لە 5ی ئایار بەکاتی باران بڕان دیاری دەکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمساڵی وەرزی دابارین شێ و هەوری زیاترە لە ئاسایی و بەگشتی بەهاری تەڕه، بۆیه دابارین درەنگتر کۆتایان دێت لەوادەی ئاسایی خۆی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار