یەکێک لە تۆمەتبارانی کوشتنی فەیرووز دەستگیرکرا

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەیرووز ئەو کچەی لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە یەکێک لە شوقەکانی ئیسکانی هەولێر لەلایەن دوو گەنجەوە فڕێدرایە خوارەوە، بە وتەی دایکی بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن باوک و برایەکی و سێ کەسی دیکەوە کوژراوە،  هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان  لە ئێستادا کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەو کچە دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧/٤/٢٠٢٤ بە وتەی( نازە فەرهاد) دایکی فەیرووز، ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00 ی  بەیانى کچەکەی لەلایەن باوک و براو و کوڕێکى پورییەوە تەقەى لێکراوە و کوژراوە.

وتیشى: کچەکەم لەناو جێگاکەیدا  فیشەکى پێوەنراوەو و راستەوخۆ گیانى لەدەستداوە و سکاڵاش لەسەر باوکی و ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون  تۆمار کراوە.

 ئەمە جگە لەوەى جارێکى دیکە سکاڵا لەسەر ئەو دوو کوڕە تۆمار کراوە کە پێشتر لە باڵەخانەیەکى ئیسکان ئەو کچەیان هەڵدایە خوارەوە و دایکى ئەو کچە وتى: دوێنێ  ئازاد بون و هۆکارى کوشتنى کچەکەم ئازادبونى ئەو تۆمەتبارانە بووە چونکە لەبەردەم زیندان سناپیان کردووە و بڵاویان کردۆتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، چوار کەس بە چەکەوە چونەتە نێو ماڵی ئەو کچە و دەستڕێژی گولەیان لێکردوە و کوشوتیانە و  وابڕیارە  دوای تەواو بونی لێکۆڵینەوەکان دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر زانیاری زیاتر سەبارەت بەم ڕووداوە بخەنە ڕوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار