ئیسماعیل سامان: لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەنداوی دەربەندیخان سەر رێژدەبێت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، ئەگەر رێژەی هاتنی ئاو وەک خۆی بێت، ئەوا لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەنداوی دەربەندیخان سەر رێژدەکات و بەتەواوەتی بەندواوەکە پڕ دەبێت.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند "سەرەڕای نزیکبوونەوەی بەنداوەکە لەسەر رێژبوونی، بەڵام رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ خوارووی بەنداوەکە وەک خۆی بەردەوامبووە، چونکە هاوڵاتییانی خوارووی بەنداوەکە بۆ بەکارهێنانی رۆژانەیان و کشتوکاڵ و ئاودێری پشت بەئاوی رووباری سیروان دەبەستن".

بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد "بەنداوەکە بەنداوێکی گڵ بەردی و کرۆکی قوڕە، بەرزیەکەی (١٢٨) مەترە و پانیەکی لەبنەوە (٥٠٠) مەترەو درێژیەکی بەکەناڵی سەرڕێژەوە (٥٣٥) مەترەو  توانای گلدانەوەی  (٣)ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، سێ یەکەی کاروئاوی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای لەسەرە،بەنداوەکە سێ کەناڵی ئاوی سەر ڕێژ( Spillway) هەیە،بۆ کاتی لافاو بۆ کردنە دەرەوەی ئاوی زیادە بەکاردەهێنرێت و هەر کەناڵێک توانای تێپەڕاندنی (١٩٠٠) مەتر سێجا ئاوی هەیەلە چرکەیەدا".

سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان بۆ جاری یەکەمی نییە و لە ساڵانی  رابردوودا سەرڕێژبوە دواجار ساڵی (٢٠١٥-٢٠١٦) بووە، بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارین بەنداوی دەربەندیخان و بەشێک لەبەنداوە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی پڕ بوون و سەر ڕێژیانکردووە، بۆ ئەمساڵیش(٠٢٣-٢٠٢٤ )بەنداوی دەربەندیخان کەمتر لەیەک مەتری ماوە سەرڕێژ بکات،ئەگەر هاتنی ڕێژەی ئاو وەکو خۆی بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار