لە سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم کافتریایەک لە شاری سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب دۆزرایەوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20ی نیسانی 2024 تەرمی هاوڵاتییەک لە بەردەم کافتریایەک دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت تووشی جەڵتە بووبیت و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هاوڵاتییەکە بە رەگەز عەرەبە و لەدایکبووی ساڵی 1979یە و تیمەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و تەرمی هاوڵاتییەکەش رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار