رێ لە جەنگاوەرە ئاگرکوژێنەوەکە مەگرن!!

3 مانگ لەمەوپێش



محەمەد خۆشناو

لەنێو زەمەنێکی سەرگەردان و جیهانێکی گڕگرتوەی پڕ کێشە و هەڕەشە و لەژێر دەستی وڵاتە گەورەکانی جیهان کە قامچی بەدەستن بۆسەر وڵاتانی بچووک و ئەوانەی بە ئاراستەی پێچەوانە دەڕۆن و، لەنێو رۆلەکانی یەک گەل کە بەرژەوەندی تەسک و فیتنە دابەشیکردوون،  ئا لەناو ئەو دۆخە خەراپەدا پێویستیمان بە ئاگرکوژێنی سیاسییە، خەسڵەتی پیاوی ئاگرکوژێنەوە بریتیە لە: حیکمەت و دانبەخۆداگریی و ئارامگری و بوێری و خودی باش و خیرایی بەدیهێنان و، ئەگەر ئاگرێک کەوتەوە بە پەلە رادەکات بۆ کوژانەوەی بە ئاوی حیکمەت بێحسابکردنی کاتی یان حەساسیەی سیاسی.

من ئەو خەسڵەتانە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبیبم، کە چەندان ئاگری گەورەی کوژاندۆتەوە ، بەڵام بەداخەوە هەرکە ئاگرەکە دەکوژێنێتەوە خێرا یەکێکی تر لەلایەک لە ئامرازەکانی راگەیاندن هەڵدەگیرسێنێتەوە؟! سەردانی ئەمجارەی  بەڕێزیان بۆ ئێران ڕووداوێکی مەزن بوو بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و کردنەوەی گرێکوێرەکان کە هەروەکچۆن ئێران پێویستی بە هەرێمی کوردستانە، هەرێمی کوردستانیش پێویستی بە ئێرانە، ئێران و تورکیا دوو ئیمپڕاتۆرن و پەلۆپۆیان بۆ زۆر وڵات و شوێن کێشاوە و رۆلی گرنگیان لە ناوچەکە و جیهان هەیە ، سەرکەوتوویی دپلۆماسیەتی سەرۆکی هەرێم لەوەوە بەدیاردەکەوێت ، کە فڕۆکەکەی لە تاران و لە واشنتون و لە ئەنقەرە و ئیمارات… تاد بجیاوازی دەنیشێتەوە.

لە تاران بە باڵیۆزی ئاشتی و لە واشینتۆن لەزاری سەرۆکی پێشووی وڵاتەیەکگرتووەکان بە جەنگاوەرە مەزنەکە ناودەهێنرێت، سەرکەوتوویی دبلۆماسیەت و دانوستاندەکانی دەگەڕێتەوە بۆ بەهای گوێگرتن و کارلێکردن لەگەڵ کاسانی تر و بونیاتنانی پەیوەندی وەستاو لەسەر متمانە و رێزی بەرانبەر و لێکتێگەیشتنی روونی ئامانجدار و هاوسەنگی و بەرژەوەندی هاوبەش، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان پێویستی بەو پیاوەیە بۆ  راستکردنەوەی رێڕەوەکان، ئێستا بارودۆخ گۆڕاوە لەگەڵیدا بارودۆخی کوردستانیش گۆڕاوە بۆیە پێویستیمان بە بازدانێکی جۆری لە سیاسەت هەیە، لەبەخۆداچوونەوە و وەلانانی تووڕەیی و کەللەڕەقی و بێمنەتی و تووڕهەڵدانی بەرژەوەندی کەسی و حزبی و چڵێسی…. تاد و ، دەستکردن بە ڕێخستنەوەی نێوماڵ  و بیناکردنی نیشتیمان کە مەرجی سەرەکی بیناکردنی مرۆڤە، کە ئەمەش پێویستی بە کاریزمایەک هەیە، سەیری مێژوو بکە بزانە چەندان کاریزما هاتن وڵاتەکەی خۆیان لە سووتماکی جەنگی ناوخۆ و مشتەخۆلێک و چڵپاوی دواکووتوویی کە خەڵکەکەی لەسەر زبڵ و خاشاک دەژیان گەیاندە وڵاتێک کە بەهێزترین ئابووری هەبێت.

لەو وڵاتانە هەموولایەک لەپاڵپشتیان بوون، ئەو قەیرانی سیاسی و ئابووریەی هەرێمی کوردستان  کە چەند ساڵێکە هەروا لە بەستەڵەک و بنبەستدایە  بە یەک تیم ناتوانرێت چارەسەر بکرێت ، بەلکە هەموو حزبەکان و هەموو ئەوانەی خاوەن بیر و دیدگای پێشکەوتن و چارەسەرن بە حیواری نیشتیمانیی و مراجەعەکردن لەژێر چەتری سەرۆکایەتی هەرێم بن بۆ چارەسەرکردن، خەڵکی کوردستان تەواو لە حزبەکان و دەسەڵات  بیزار بووە و پێویستیان بە ئاشتی دەروونی هەیە بۆئەوەی ئاشتی کوردستانی و گەردوونی بباتەوە، بەداخەوە دەبێت دان بەوە بنێین ، کە کارەکتەری تێکدان یان ئاگرکەرەوە زیاترە لە چاککردن و کوژانەوە، سوڵتان سلێمانی قانونی دەیویست یەکێک لە کۆشکە کۆنەکانی بونیاتبنیتەوە، بۆئەم مەبەستە سینان پاشای تەلارسازی بەناوبانگی تەکلیفکرد بۆ تێکدانی، سوڵتان بەووردی بەدواداچوونی کارەکانی دەکرد ، بینی وا سینان پاشا گڕوپی یەکەمی کارەکانی گۆڕی کە بیناکەیان تێکدا و هەڵوەشاندەوە ، بۆیە سوڵتان بانگی کرد و لێی پرسی: بۆ واتکردووە ؟ تەلارسازی زیرەک پێی گووت: گەورەم ئەوەی بۆ تێکدان دەستدەدا بۆ چاککردنەوە دەستنادات، هیوام بەهێزە کە ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم ببێتە هەوێنی چاککردن و یەکڕیزی و ریشەکێشکردنی تێکدەر و ئاگرکەرەوەکان  و توانەوەی بەستەڵەکەکان و تێکشکاندنی ئەو ئەلقە جەهەنەمییەی کە دەورەی داوین و، دەبێت ئەوە بزانین کە مێژووی ئادەمیزاد بریتیە لە مێژووی مرۆڤ، ئەوە مرۆڤ بوو کە داگیرساندنی ئاگری داهێنا و ئێستاش زیرەکی دەستکرد، بۆئەوەی نیشتیمان بینابکرێت پێویستە مرۆڤ بینابکریت ، ئەمەش پێویستی بە کاریزمایەک  وەک ئەو کاریزمایانە هەیە کە گەلەکانیان لە خەوی غەفڵەت دەرهێنا و بە سیاسەتی خۆیان چونەوە و  بەرەو بونیاتنان و  بووژانەوەی نیشتیمانەکەیان هانگاوایان نا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار