سبەینێ 76 ساڵ بەسەر (نەکبە)ی فەڵەستین تێدەپەڕێت؛ ئایا مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؟

2 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، وارشۆ

76 ساڵ لەمەوبەر فەڵەستینییەکان “لەنێو خاک و ماڵی خۆیان کە ئێستا ئیسرائیلە” دوورخرانەوە و لە غەززە گیرسانەوە. لای زۆرێک ئەو ئەزموونە ئێستا دووبارە دەبێتەوە.

نەکبە کە وشەیەکی عەرەبییە و بە واتای کارەسات دێت، بۆ هەڵبڕانی 700 هەزار فەڵەستینی دەگەڕێتەوە لەو ناوچانەی ئەمڕۆ دەوڵەتی ئیسرائیلی لێدروستکراوە؛ ئەمە لە پێش و سەرووبەندی جەنگی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی 1948 کە دواتر بە دروستبوونی ئیسرائیل کۆتایی هات.

ئێستا سێ بەشی دانیشتووانی ئەمڕۆی غەززە ئەو ئاوارانەن کە بەهۆی جەنگەکەوە لە ماڵەکانی خۆیان هەڵبڕان. دوای جەنگ ئیسرائیل رێگەی نەدان بگەڕێنەوە، بە هۆکاری ئەوەی ژمارەیان لە جووەکان زیاتر دەبوو.

رێگەنەدان بە گەڕانەوەی فەڵەستییەکان بۆ ئیسرائیل هۆکاری سەرەکیی سەرنەگرتنی گفتووگۆکانی ئاشتی بوو 15 ساڵ لەمەوبەر. ئێستا مەترسیی ئەوە لەسەر فەڵەستینییەکانی غەززە هەیە کە لە رەفەح ئاوارەن، مێژوو بەسەریاندا دووبارەبێتەوە، بەڵام ئەم جارە بە خراپتر.

بە هەمان شێوەی پێشتر، خەڵک پشتی ئۆتۆمبێلەکانیان پڕ دەکەن و رەفەح لە ترسی هێرشەکانی ئیسرائیل جێدەهێڵن. شەڕی غەززە تاوەکو ئێستا 35 هەزار هاووڵاتی فەڵەستینی کوشتووە و یەک ملیۆن 700 هەزار کەسی دیکەش بەهۆیەوە ئاوارەبوون.

ئەو ژمارەیە زیاترە لە دوو هێندەی ئەو ژمارەیەی لە 1948 لە ماڵەکانی خۆیان هەڵبڕان و لە غەززە ئاوارەبوون. بەدەر لەوە، نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت ئەگەر شەڕەکە بەم جۆرە بەردەوامبێت، 3 ملیۆن و 130 هەزار هاووڵاتی غەززە دووچاری قات و قڕی و برسێتی دەبنەوە.

شەڕەکە دوای پەلاماری چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد کە بەهۆیەوە 1200 ئیسرائیلی کوژران و 250 کەسی دیکەش بە بارمتە گیران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار