ناوەندی فەرماندەی سەربازی ئێران: شوێنی فیشەک بە کۆپتەرەکەی رەئیسییەوە نەبینراوە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوکات لەگەڵ رێ و رەسمی ناشتنی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە مەشهەد، ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران رۆژی پێنج شەممە 23ی ئایاری 2024، یەکەم راپۆرتی خۆی دەربارەی کەوتنە خوارەوەی ئەو کۆپتەرەی رەئیسی پێ بووە بڵاو کردەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، نیشانەی بەرکەوتنی فیشەک یان شتی هاوشێوە بە هەلیکۆپتەرەکەوە نەبینراوە، ئاماژە بەوەشکراوە، کۆپتەرەکە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بەر بەرزای کەوتووە و ئاگری گرتووە.

ئەوەش هاتووە، بە هۆی خراپی کەشوهەوا و دۆخی ناوچەکەو سەرماوە، ماوەیەکی زۆری بردووە بەوەی بتوانرێت شوێنی رووداوەکە بدۆزرێتەوە.

رۆژی یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، هەلیکۆپتەرە تایبەتەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە پارێزگای ئازربیجانی رۆژهەڵات کەوتەخوارەوە و تێکشکا دوای نزیکەی 20 کاتژمێر گەڕان توانرا هەلیکۆپتەرەکە بدۆزرێتەو، بەڵام بەهۆی رووداوەکەوە سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندامانی شاندی یاوەری گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار