توركیا فرۆكەی بێفرۆكەوانی رەوانەی ئاسمانی حەلەب كردووە
21 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای تێشكشاندنی زنجیرەیەك هێرشی گروپە چەكدارەكانی سەربە حكومەتی دیمەشق بۆ سەر گەڕەكە كوردییەكانى شاری حەلەب، سوپای توركیا دەستیكرد بە پاڵپشتی راستەوخۆی ئاسمانی بۆ گروپە چەكدارەكانی سوریاو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئاکینجی رەوانەی ئامانی شاری حەلەب كرد.
هەندێك لە میدیا توركییەكان وێنەی فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی جۆری ئاكنجییان بڵاوكردووەتەوەو ئاماژەیان بەوەكردووە بۆ پاڵپشتی سوپای سوریا چووەتە ئاسمانی حەلەب.
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئامادەی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی سوریا لە هەوڵەكانی بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریاو شەڕی دژی "تیرۆر" ئەگەر دیمەشق داوای لێبكات، ئەوە لەكاتێكدا لە كۆی ئەو چوار فیرقە سەربازییەی كە حكومەتی دیمەشق رەوانەی شەڕی گەڕەكە كوردییەكانی شاری حەلەبی كردووە، 3 فیرقەیان لە گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیان.
