ئیسرائیل سێ درۆنی مقاومەی ئیسلامی عێراقی خستەخوارەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 24ی ئایاری 2024، سێ درۆنیان خستە خوارەوە کە لە لایەن " مقاومەی ئیسلامی عێراق" ەوە بەرەو ئیسرائیل هاوێژرابوون.

بەپێی راگەیاندنی سوپای ئیسرائیل، دوو درۆن لە ئاسامانی "شاری ئیلات" باشووری ئیسرائیل خراونەتە خوارەوە. درۆنی سێهەم لە سەر شاری "سەفد" لە باکووری ئیسرائیل خراوەتە خوارەوە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "ژمارەیەک لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە گەرمەی جەنگی غەززەدا، بەرپرسایەتی دەیان هێرشی درۆنی گرتۆتە ئەستۆ کە کراوەتە سەر ئیسرائیل و هێزی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل زۆربەیانی خستووەتە خوارەوە".

 لەم راپۆرتەدا هەروەها باس لەوە کراوە، بەشێکی زۆر لەو بانگەشانەی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی دەربارەی هێرشی درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل زێدەڕۆیی تێدایە، بەڵام تەنها یەکجار توانیان هێرش بکەنە سەر بنکەیەکی هێزە دەریاییەکانی ئیسرائیل لە شاری ئیلات و زیانی لێکەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار