بۆ پرسی بودجە وەزیری دارایی دەچێتە پەرلەمانی عێراق
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە سبەی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی بودجەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.
ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایاری 2024، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە 26ی ئایاری 2024 لیژنەی دارایی بە مەبەستی تاوتوێکردنی خشتەکانی بودجەی 2024 میوانداری تەیف سامی، وەزیری داداریی و شاندێکی وەزارەتەکە دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزیری دارایی لەبارەی خشتەکانی بودجەی 2024 وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەداتەوە و دیارترین ئەو پرسیارانەش کە ئاڕاستەی دەکرێت هۆکاری کەمبوونەوەی بودجەی پارێزگاکان و زیادبوونی بودجەی وەزارەتەکان و چۆنییەتی پڕکردنەوەی کورتهێنانە کە 64 ترلیۆن دینارە".
بابهتی پهیوهندیدار