راوێژکاری سودانی: ڕێکخستنی داھاتی نانەوتی و تێچووی خەرجی وەبەرھێنان بۆ زیادکردنی داهاتە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گۆڕانکاریکردن لە خشتەی یاسای بودجەی 2024 بەپێی یاسای 13ی ساڵی 2023ی یاسای بوجەی گشتی سێ ساڵەوە بووە بە تایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە کورتھێنانی بودجەوە.

ئەم ڕاوێژکارە ئەوەشی خستۆتەڕوو، گۆڕانکاریکردن لە خشتە داراییەکانی بودجە بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی کورتھێنانە.

وتیشی: چەند رێکارێک دانراون بۆ ڕێکخستنی داھاتی نانەوتی و تێچووی خەرجی وەبەرھێنان، سنورێکیش دانراوە بۆ ئەوەی داھاتی ناوخۆی زیادبکرێت ئەوەش لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی چەند پڕۆژەیەکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار لە بودجەدا جێگریکراوە، بەڵام نرخی ئێستا لەسەرو 70 دۆلارە و ڕێژەی گۆڕانکاری رێگەپێدراو تا 16% پەسەند کراوە لە نرخەکەیدا و پێویستە ھاوسەنگی لە نێوان ھەناردەکردن و بەڕێوەبردنی نەوتدا رابگیرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار