کچێکی کورد لە سنە، سزای 21 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژینا مودڕس گورجی، رۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە، سزای 21 ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا.

دادگای شۆڕشی شاری سنە، ژینا مودڕس گورجی بە تۆمەتی "pێکهێنانی دار و دەستەی نایاسایی بە مەبەستی رووخاندنی حکومەت"ی بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزادا، هەروەها بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حزب و دەوڵەتە دوژمنەکان" بە 10 ساڵ زیندان و بە تۆمەتی " پڕووپاگەندە دژی دەسەڵات" سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاندووە، کە بە گشتی دەکاتە 21 ساڵ زیندانی، هەروەها سزا دراوە بەوەی دوور بخرێتەوە بۆ زیندانی هەمەدان.

پارێزەرەکانی  ژینا مودڕس گورجی ناڕەزایەتی خۆیان دژ بەم سزا قورسە دەربڕێوە و دۆسییەکەی بۆ پێداچوونەوە، نێردراوەتە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار