بانکی ناوەندی لەبارەی چاپکردنی دراوی 100 هەزار دیناری روونکردنەوەدەدات

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی چاپکردنی دراوی 100 هەزار دیناری روونکردنەوە دەدات و ئاماژە بەوەشدەکات، سەرپێچیکاران سزادەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئایاری 2024، بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگەیاند، "دراوی نوێی 100 هه‌زار دیناریمان ده‌رنه‌كردووه‌، ئه‌و دراوه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌و وێنه‌ی (زوها حه‌دید) ته‌لارسازی كۆچكردووی عێراقی له‌سه‌ره‌، وێنه‌یه‌كی ساخته‌یه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە، "داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ین ئاگادار بن و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێك كه‌س به‌مه‌به‌ستی ساخته‌كاری به‌كاریانهێنا. هیچ نیازێك نییه‌ بۆ چاپكردنی دراوی نوێ له‌م كاته‌دا، هەروەها رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران و ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌و دراوه ساخته‌‌ ده‌كه‌ن، ده‌گرینه‌به‌ر".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار